19/07/2025 381 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووبەڕووبووەنەوەكان لە سووەیدا بەردەوامە

پەیام

سەرباری ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن سەرۆكایەتی سووریاوە، شەڕو پێكدادانی توند لەنێوان هێزە كۆچەرییە عەرەبەكان و میلیشیا دورزییەكانی هیجریدا بەردەوامە. 

ئاژانسی هەواڵی سووری (سانا) ڕایگەیاند: لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سەرتاسەریدا، تاوەكو ئێستا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەكان لەنێوان هۆزەكان و میلیشیا هیجرییەكاندا لە سووەیدا بەردەوامە. 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤیش ڕایگەیاند: لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری سووەیدا جارێكی دیكە ڕووبەڕووبوونەوەكان  لەنێوان چەكدارانی هۆزەكان لەلایەك و چەكدارانی دورزی لەلایەكی دیكەوە سەریهەڵداوەتەوە، كە ئەوەش پێشێلكاری ئەو ئاگربەستەیە كە بە چاودێری نێوەدەوڵەتی پێی گەیشتوون. 

ڕوانگەكە ڕایشیگەیاند: ئەم پەرەسەندنە نوێیە لەكاتێكدایە، كە هێزەكانی سەربە ئاسایشی گشتیی گەیشتوونەتە دەوروبەری شاری سووەیدا، لەچوارچێوەی چێبەجێكردنی بەندەكانی ئەو ڕێككەوتنەی لەلایەن وڵاتانەوە دانراوە، ئامانج لێی كەمكردنەوەی گرژییەكان و ڕێكخستنی هێڵەكانی بەریەك كەوتنە. 

سەرچاوەكانی ڕوانگەكەش دەڵێن: لەسەرەتای سەرهەڵدانی گرژییەكانەوە لە حەوت ڕۆژ لەمەوبەرەوە تاوەكو ئێستا، ئاماری قوربانیان بۆ 940 كوژراو بەرزبووەتەوە، كە زۆربەیان هاووڵاتی مەدەنین.

 جێی ئاماژەیە بەیانی ئەمڕۆ سەرۆكایەتی سووریا ئاگربەستی سەرتاسەری و ڕاگرتنی دەستبەجێی جەنگی ڕاگەیاند و داوای لە سەرجەم لایەنەكان لەسووریا كرد پابەند بن پێیەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز دەكەینە سەرچاوەی داهات و شكۆمەندی بۆ گەلەكەمان

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ئەمریكا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێرانى گەڕاندووەتەوە ناو دانوستانەكان

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: هێزی سەربازیمان خۆى سەلماندووە و كاتی سەركەوتنمانە لە جەنگی ئابووری دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیمارات گەشتى عێراق و دوو وڵاتى دیکە لە هاووڵاتیانى قەدەغە دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خامنه‌یی: ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ پێ ناپارێزرێت چ جای وڵاتانی هاوپه‌یمانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا تاوتوێی ڕه‌وانه‌كردنی مووشه‌كی هایپه‌رسۆنیك بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكیان: گه‌مارۆی ده‌ریایی دۆخی ناوچه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌ست به‌سه‌ر 50 به‌له‌می كه‌شتیگه‌لی خۆڕاگریدا گیرا

سەرەتا