15 کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی دەزگای میت لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە سەردانی پارتەكانی توركیا دەكات

پەیام 

سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی میت سەردانی پارتە سیاسییەكانی توركیا دەكات و پرۆسەی ئاشتییان لەگەڵ تاوتوێ دەكات.

بڕیارە ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی توركیا "میت" سەردانی فڕاكسیۆنەكانی پەڕلەمانی توركیا بكات و لەبارەی پێكهێنانی كۆمسیۆنێكی پەرلەمان تایبەت بە پرۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا و باكووری كوردستان گفتوگۆ بكەن، كە دەوڵەتی ئەنقەرە پرۆسەكەی ناوناوە "توركیای بێ تیرۆر".

ئاژانسی ئەنادۆڵ نووسیویەتی: ئەمڕۆ كاڵن دەست بە سەردانەكانی دەكات و سەرەتا لەگەڵ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی ئاكپارتی، مەهەپە، دەمپارتی و ئیی پارتی كۆ دەبێتەوە، دواتریش چاوی بە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی دیكە دەكەوێت و دوایین زانیاری و هەنگاوەكانی پرۆسەكەیان بۆ ڕوون دەكاتەوە.

دوێنێ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" كە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایە ڕایگەیاند، جەهەپە پشتیوانیی پرۆسەكە دەكات و دەیەوێـت ڕۆڵی ئەرێنیی لە پرۆسەكەدا هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 30 وڵات داوای ڕاگرتنی جەنگی غەززە و گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان دەكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی نەمانی خۆراك برسێتی ژیانی غەززەییەکان دەكێشێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی دەزگای میت لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە سەردانی پارتەكانی توركیا دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: نرخی خۆراك لە كەرتی غەززە 40 هێندە بەرزبوەتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدای سووریا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمییەوە لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی كۆ دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ 18 كه‌س له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕووبەڕووبووەنەوەكان لە سووەیدا بەردەوامە

سەرەتا