13 کاتژمێر پێش ئێستا 364 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی ڕێككەوتننامەی بەغدا و هەولێرەوە كۆدەبێتەوە

پەیام 

سەرەڕای كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، هەر ئەمڕۆش چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و هەرێم دەكات.

بەپێی هەواڵی میدیاكان بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆ ببنەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراقیش لە كۆبوونەوەكە بەشداری دەكات، كۆبوونەوەكە تایبەتە بەپێشهاتەكانی ئەم دواییەی عێراق لە نموونەی لێكەوتەكانی ئاگرەكەی كوت و دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكان، 
هەروەها پرسی لادانی پارێزگاری واست بۆ كپكردنەوەی ناڕەزایی جەماوەریی ئەو سنوورە دوای كەوتنەوەی ئاگرەكە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگییدا گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكرێت، هەروەها تاوتوێی دۆسیەی هێرشی درۆنەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت. بڕیارە گفتوگۆ لەسەر ئەو ڕێككەوتننامەیەش بكرێت كە لەنێوان بەغدا و هەولێردا كراوە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند كراوە.

جێی باسە 82 ڕۆژە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش نەكراوە و تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەكی ڕوون بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج و شەش و حەوت لەئارادا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی و نەوەی نوێ بەشدارییان لە كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە هەرێم نەكرد

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتی ئیستۆنیا سەرجەم سەربازەكانی لە عێراق و هەرێم دەكشێنێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی ڕێككەوتننامەی بەغدا و هەولێرەوە كۆدەبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەڕلەمانی عێراق تاوتوێی هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەكات

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمیسیۆنى عێراق بەكارهێنانی "مەرەكەبی هەڵبژاردن"ـی هەڵوەشاندەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێکى چەکدار: هێرشى سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم یەكلاكردنەوەی حساباتی هەرێم و كۆمپانیاکانە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی عێراقی لێکۆڵینەوە لە ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەکات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی دوو سكاڵای لەسەر گرێبەستە غازییەكانی هەرێم ڕەت و پووچەڵ كردەوە

سەرەتا