13 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
پەڕلەمانی عێراق تاوتوێی هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەكات
پەیام
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆ دەبێتەوە و تاوتوێی هێرشە درۆنییەكانی سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمان كۆبوونەوەی نائاسایی ساز دەكات و دوو بابەت تاوتوێ دەكات، كە بریتین لە هێرشە تیرۆریستییەكان بە درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆ سەر ژێرخانی هەرێمی كوردستان، هەروەها دەرەنجامی كارەساتی ئاگركەوتنەوەكەی كوت.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لیژنەیەكی تەكنیكیی وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ هاتنە هەرێمی كوردستان، بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەكەش كە دوێنێ لە میدیاكانی عێراق بڵاو بووەوە، توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دابەزیوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە كۆمپانیا بیانییەكانی بەرهەمهێنانی نەوت باس لەوە دەكەن، هۆكاری ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت ئەو هێرشانەیە كە بە درۆن كراونەتە سەر كێڵگە جیاوازەكانی هەرێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە