19/07/2025 353 جار خوێنراوەتەوە

بەپاساوی یەكلانەبوونەوەی دۆسیەکەى، دادگای توركیا داوایەكی بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش ڕەتكردەوە

پەیام

سەرەڕای بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤیی ئەوروپا، دادگای باڵای تاوانەكانی 22ی ئەنقەرە بەپاساوی یەكلانەبوونەوەی بڕیارەكەی دادگای ئەوروپا، داوایەكی پارتی یەكستانی و دیموكراتی گەلان (دەمپارتی)ی بۆ ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان  (هەدەپە)ی ڕەت كردەوە.

بەپێی هەواڵی میدیای توركیا، دوای بڕیارەكانی هەشتی تەمووزی دادگای مافەكانی مرۆڤیی ئەوروپا لەبارەی دەمیرتاشەوە كە ڕایگەیاندبوو دەستبەسەری درێژ مەودا پێشێلی مافەكانی مرۆڤە، دادگاكەی ئەنقەرە داواكەی دەمپارتی بۆ ئازادی ناوبراو تاوتوێ كردووە و وەڵامی نەرێنی داوەتەوە و جەختی لەوە كردووەتەوە كە هێشتا دادگاكە بڕیاری یەكلاكەرەوەی نەداوە.

 

لەو بارەیەوە ڕەمەزان دەمیر پارێزەری دەمیرتاش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، سەڕەڕای بڕیاری نوێی دادگای ئەورووپا لەبارەی دەمیرتاشەوە، داوای ئازادی تەواوی زیندانیانی دۆسیەی كۆبانێ ڕەت كراوەتەوە.

هەریەك لە سەڵاحەدن دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە چواری تشرینی دووەمی 2016 دەستگیر كراون و لەو كاتەوە تا ئێستا چەندین تۆمەتیان ئاڕاستە كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەم مانگەدا ٣٠٧ هێرشی درۆنی و مووشەکی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی مامۆستاکەى زانكۆی كوشت، ده‌ستگیركرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە شاری نیوپۆرتی بەریانیا كوردان مزگەوتێكیان كردووەتەوە و شەوی قەدریان زیندوو ڕاگرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دوو ڕووداوی جیاوازدا چوار كەس لە پارێزگای هەولێر گیانیانلەدەستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 172 كوژراوی لێكەوتووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زنجیرەیەك هێرشی درۆنی و مووشەكی هەولێر و كۆیەی هەژاند و قوربانى لێکەوتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە بارانبارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و سێ رۆژ دەخایەنێت

سەرەتا