17 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
دادگای فیدراڵی دوو سكاڵای لەسەر گرێبەستە غازییەكانی هەرێم ڕەت و پووچەڵ كردەوە
پەیام
دادگای فیدراڵی عێراق داوایەكی لەسەر گرێبەستە غازی و نەوتییەكانی هەرێم ڕەت كردەوە و داوایەكی دیكەشی پوچەڵ كردەوە.
پێگەی فەڕمی دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویكردەوە، داوایەكی ڕەت كردووەتەوە و داوایەكی دیكەشی بەتاڵ كردووەتەوە، كە هەردووكیان پەیوەندییان بە گرێبەستەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان هەبووە، سكاڵاكان لەسەر نادەستوریبوونی گرێبەست و ڕێككەوتنەكان لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ئەمریكی (ئێچ كەی ئێن ئێنەرجی) و (وێستەرین زاگرۆس) بووە، بۆ وەبەرهێنان لە هەردوو كێڵگەی (تۆپخانە و گردەمیر) تۆمار كراون.
دادگاكە ئاماژەی بەوەش داوە، داوای یەكەم لەلایەن ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران و دووەمیان لەلایەن ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكانەوە لەسەر سەرۆكوەزیرانی هەرێم و وەزیری سامانە سروشتییەكان تۆمار كراون.
جێی ئاماژەیە تۆماركردنی ئەو دوو سكاڵایە لە دادگای فیدراڵی دوای گرێبەستێكی غازیی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە بڕی 110 ملیار دۆلار لەگەڵ دوو كۆمپانیای ئەمریكی هات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە