16 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی عێراقی لێکۆڵینەوە لە ئاستی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم دەکات
پەیام
بۆ هەڵسەنگاندنی زیانی هێرشە درۆنییەكان؛ شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق سەردانی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستانیان كرد و راپۆرتێكیان لەو بارەیەوە بردەوە بۆ بەغدا.
شاندە عێراقییەكە لە نوێنەری وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ و حكومەتی فیدڕاڵی پێكهاتبوون و سەردانی ئەو كێڵگە نەوتییانەیان كرد كە بەدرۆن هێرشیان كرابوویە سەر و لە ئاكامیشدا بەرهەمهێنانی نەوتیان تێدا ڕاگیرا.
بەپێی زانیارییەكان، شاندە عێراقییەكە پاش هەڵسەنگاندنی زیانە مادییەكان راپۆرتێكیان لەبارەی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و توانای بەرهەمهێنانی نەوت ڕادەستی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵی كرد.
بەپێی لێكتێگەیشتنی واژووكراوی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات، بەڵام لە نوێترین لێدواندا، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، توانای ئەوەیان نیە كە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا ڕادەست بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە