13 کاتژمێر پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆنى عێراق بەكارهێنانی "مەرەكەبی هەڵبژاردن"ـی هەڵوەشاندەوە
پەیام
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بڕیاری دا بەكارهێنانی "مەرەكەبی هەڵبژاردن" بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبووەشێنێتەوە، چەند هۆكارێكیش بۆ ئەم بڕیارە دەخاتە ڕوو.
لە ڕاگەیەنراوێكدا كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە، بەو پێیەی ئێستا بەكارهێنانی كارتی بایۆمەتری جێگەی مۆری دەنگدانی پڕ كردووەتەوە، بڕیاریان داوە بە لا بردنی مەرەكەبی دەنگدان لەمیانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندا.
لە هەڵبژاردنەكانی پێشتردا مۆری دەنگدان بۆ ناسینەوەی ئەو كەسانە بەكار دەهات كە دەنگیان داوە، ئەمەش بۆ ڕێگریكردن لەو كەسە تا نەتوانێت بچێتە هیچ وێستگەیەكی دیكە و دەنگ بداتەوە، بەشێوەیەكی گشتی ئەم كردارە بۆ ڕێگریكردن بوو لە ساختەكاری.
هەروەها سوودێكی دیكەی ئەم بڕیارە ئەوەیە، دەبێتە هۆی پاراستنی نهێنی تاك، كەس نازانێت كە كێ دەنگی داوە و كێ دەنگی نەداوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە