14 کاتژمێر پێش ئێستا
145 جار خوێنراوەتەوە
سێ وڵاتی زلهێزی ئەورووپا داوادەکەن بەخێرایی جەنگی سەر غـ.ەززە كۆتایی بێت
پەیام
سێ وڵاتی زلهێزی ئەورووپا ڕاگەیەنراوێكیان لەسەر دۆخی مرۆیی غەززە بڵاوكردەوە و داوایان كردووە بەپەلە جەنگ و بۆردومان و گەمارۆ لەسەر كەرتەكە هەڵبگیردرێت.
هەریەكە لە وڵاتانی، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕاگەیەنراوێكیان لەسەر دۆخی كەرتی غەززە بڵاوكردەوە و رایانگەیاندووە، ئەو كارەساتە مرۆییەی كە لە كەرتی غەززە دەبینرێت پێویستە بەزوویی كۆتایی پێ بهێنرێت و بەخێرایی جەنگ ڕابگیردرێت.
ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە كە لە ڕوویی سیاسی و سەربازییەوە هاوپەیمانی قەوارەی داگیركەری زایۆنییان داوایان كردووە قەوارەی زایۆنی بەوەفا بێت بەرامبەر بەڵێنەكانی و پابەندی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان بێت.
ئەو سێ وڵاتە ئەورووپییە داوایان لە قەوارەی زایۆنی كردووە ڕێگا بە چوونە ناوەوەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە ناحكومییەكان و دامەزراوە جیهانییەكان بۆ ناو كەرتی غەززە بدات بۆ ئەوەی بەكار و پیشەی خۆیان هەستن.
لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا دژایەتی خۆیان بۆ پڕۆژە یاساكەی قەوارەی زایۆنی و هەوڵدان بۆ سەپاندنی سەروەری بەسەر كەناری رۆژاوا دەربڕی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە