18 کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: ئازادكردنی دیلەكانى ئیسرائیل كۆتایی بە قەیرانی مرۆیی دەهێنێت

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ جارێكی دیكە لەبارەی جەنگی قڕكردن و كۆمەڵكوژیی غەززەوە قسەی كرد و دەڵێت" خێراترین ڕێگا خۆڕادەستكردنی حەماسە"

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە بە لێدوانە دژیەكەكانی ناسراوە ڕایگەیاند، خێراترین ڕێگا بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی مرۆیی لە غەززە ئەوەیە حەماس خۆی ڕادەست بكات و بارمتەكان ئازاد بكات.

ئەم لێدوانە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا گەیشتە قەوارەی زایۆنی و، بڕیارە پرسی دانوستانەكانی غەززە و قەیرانی مرۆیی و برسێتییی غەززە لەگەڵ سەرانی زایۆنی تاوتوێ بكات.

كەناڵی ئەلعەرەبیە بڵاوی كردووەتەوە، ویتكۆف و ناتانیاهوو لە دۆخێكدا یەك دەبینن كە فشارە نێودەوڵەتییەكان لەسەر قەوارەی زایۆنی لەبارەی غەززەوە هەڵكشاون، دوای وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیاش، كەنەدا وەك نوێترین وڵاتی رۆژئاوا ڕایگەیاند كە دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت.

سەردانەكە دوای ئەوە دێت بەهۆی مەرجە بەردەوامەكانی داگیركەرەوە، دانوستانی ناراستەوخۆی نێوان حەماس و قەوارەی زایۆنی لە قەتەر گەیشتە بنبەست و ئەمریكا دەیەوێت دانوستانەكان ڕزگا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر عێراق هەناردەی نەوت ناگرێتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی سەلڤادۆر تا مردن دەتوانێت خۆى بۆ پۆستەكەی کاندیدبکاتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم شاندی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد سەردانى ڕووسیاى کرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئازادكردنی دیلەكانى ئیسرائیل كۆتایی بە قەیرانی مرۆیی دەهێنێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: دابەشكردنی هاوكاری لە غـ.ەززە بووەتە هۆى خوێنڕشتن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیران شكستی بە پڕۆژە یاسایەك هێنا بۆ ڕێگری لە فرۆشتنی چەك بە ئیسرائیل

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا به‌ درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕووسیاوه‌ داوا له‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س كراوه‌ ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن

سەرەتا