15 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر عێراق هەناردەی نەوت ناگرێتەوە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری سەپاندنی باجی زیاتری بەسەر عێراق و دەیان وڵاتی دیكەی ناوچەكە پەسەند كرد و بڕیارەکە بۆ عێراق هەناردەی نەوت ناگرێتەوە.
بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا بەبڕی 35 لەسەد پێناسی گومركی لەسەر ئەو كاڵایانە دەسەپێندرێن كە لە عێراقەوە بۆ ئەمریكا دەنێردرێن، بەڵام هەناردەی نەوت ناگرێتەوە.
بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی رایگەیاندووە، سەپاندنی زیاتری باج لە حەوتی ئابەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕی 35 لەسەد باج بەسەر عێراقدا سەپێندراوە، هەروەها لەگەڵ عێراقیشدا باجی گومركی لەسەر دەیان وڵاتی دیكەدا بە بڕی جیاواز جێبەجێ دەكرێت.
بەپێی ئەوەی بڵاوكراوەتەوە، بەبری 30 لەسەد باج بەسەر ئەفریقیای باشور دەسەپێندرێت، هەروەها سربیا 35لەسەد، سویسرا39 لەسەد، 41لەسەدیش بەسەر سووریا، زۆرترین باجیش لەسەر بەرازیل سەپێندراوە كە بڕەكەی 50 لەسەدە.
نوێكردنەوەی پێناسی گومركی ئەمریكا یەكێك بوو لە بەڵێنەكانی دوناڵد ترەمپ، لە كاتی جێبەجێكردنیشدا شڵەژانێكی سیاسی و ئابووری لە جیهاندا دروست كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە