15 کاتژمێر پێش ئێستا 90 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی سەلڤادۆر تا مردن دەتوانێت خۆى بۆ پۆستەكەی کاندیدبکاتەوە

پەیام 

پەرلەمانی سەلڤادۆر مافی خۆپاڵاوتنی تاهەتایی بە سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بەخشی.

لە نوێترین هەنگاویدا و دوای هەمواركردنەوەی دەستوور و هەڵوەشاندنەوەی یاسای زۆرترین خولی سەرۆكایەتی دوو جار، پەرلەمانی سەلڤادۆر كە زۆرینە ئەندامەكانی لە لایەنگرانی نەجیب بوكیلی سەرۆككۆماری ئێستا پێكهاتووە بڕیاری دا كە مافی خۆپالاوتن بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی كۆماری وڵاتەكە بۆ ماوەیەكی ناكۆتا و تامردن بە ناوبراو ببەخشێ.
بەمەیش بوكیلی كە هاوپەیمانی ترەمپە، ڕێگەی پێدەدرێت چەندین جار خۆی كاندید بكاتەوە و سەركەوتن بەدەست بهێنێت لە هەڵبژاردندا ئەوەیش دوای ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی بەرهەڵستكاران و ناچاربوونی چەندین ڕۆژنامەنووس و چالاكی بە جێهێشتنی وڵات.

پەرلەمانی سەلزادۆر بە زۆرینەی 57 دەنگ بەرانبەر بە سێ دەنگی دژ و هەمواری دەستووری تێپەڕاند و بڕیاریشدارەوە بەزوویی جێبەجێ بكرێت و ماوەی خولی سەرۆكایەتی ئێستایشی لە پێنج ساڵەوە بۆ شەش ساڵ درێژ كردەوە.

لە حوزەیرانی ساڵی 2024 بوكیلی دوای بەدەستهێنانی 85%ی دەنگەكان لە هەڵبژاردنێكدا كە مافی بەیشداریی تێیدا نەبوو، بۆ خولی دووەم سەرۆكایەتی سولڤادۆری بەدەست هێنایەوە ئەوەیش دوای وەرگرتنی مۆڵەتی دادگا بۆ كاندیدبوون.

كۆماری سەلڤادۆر كەوتووەتە ئەمریكای ناوەڕاستەوە و لە 1823ەوە سەربەخۆی لە ژێردەستی ئیسپانیا ڕاگەیاندووە، بچووكرتین و خاوەن چڕترین دانیشتوانە بەپێی بچووكی ڕووبەرەكەی و هاوكات زۆینە مەیسیحییە و پایتەختەكەی ناوی سان سەلڤادۆرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەپاندنی باج لەلایەن ئەمریكاوە بەسەر عێراق هەناردەی نەوت ناگرێتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی سەلڤادۆر تا مردن دەتوانێت خۆى بۆ پۆستەكەی کاندیدبکاتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەكەم شاندی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد سەردانى ڕووسیاى کرد

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئازادكردنی دیلەكانى ئیسرائیل كۆتایی بە قەیرانی مرۆیی دەهێنێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا: دابەشكردنی هاوكاری لە غـ.ەززە بووەتە هۆى خوێنڕشتن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیران شكستی بە پڕۆژە یاسایەك هێنا بۆ ڕێگری لە فرۆشتنی چەك بە ئیسرائیل

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا به‌ درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر ئۆكرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕووسیاوه‌ داوا له‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س كراوه‌ ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن

سەرەتا