1 رۆژ پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجومەنی پیران شكستی بە پڕۆژە یاسایەك هێنا بۆ ڕێگری لە فرۆشتنی چەك بە ئیسرائیل
پەیام
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ڕێگری لە تێپەڕینی دوو پڕۆژە بڕیار كرد كە ڕێگەی دەگرت لە فرۆشتنی چەك بە قەوارەی زایۆنی، سەرەڕای ئەوە پشتیوانی زۆری لێكرا لە كۆنگرێس.
بینی ساندرز كە سیناتۆرێكی سەربەخۆیە لە ئەنجومەنی پیران نوێنەری ویلایەتی فیرمۆنتە، پرۆژە پێشنیازە بڕیاری پێشكەش بە ئەنجومەنی پیران كرد، كە لە 100 ئەندام پێكهاتوون، بەڵام بە 74 دەنگ بەرانبەر بە 24 دەنگ و هەروەها بە 70 دەنگ بەرانبەر بە 27 دەنگ ڕێگری لە تێپەڕنینیان كرا.
بە پێی ئەو یاسایەی كە بڕیار بوو دەنگی لەسەر بدرێت، كۆنگرێس مافی دەبوو گرێبەستی چەك فرۆشتن گەورە بە دەرەوە ڕابگرێت، بە دەركردنی بڕیارێك بۆ ڕەتكردنەوەی.
هەرچەندە دەنگەكان جیاوازیەكەیان زۆر بوو، بەڵام دەریدەخات دەنگی ناڕەزایەتی دیموكراتەكان بەرانبەر بە ئیسڕائیل لە هەڵكشاندایە بەهۆی كۆمەڵكوژیەكانی غەززە.
بێنی ساندەرز پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەمركا كەمتەرەخەمە و دەستی هەیە لە وێرانكاری و كۆمەڵكوژیەكانی ئیسڕائیل لە غەززە و داواشی كردبوو كە ئەو هێرشە بەربەریانە كە لە كەرتەكە ئەنجام دەدرێت ڕابگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە