19 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
یەكەم شاندی سووریا دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد سەردانى ڕووسیاى کرد
پەیام
شاندێكی باڵای سووریا لە ڕووسیایە، لەگەڵ سەرۆك و وەزیرانی دەرەوە و بەرگری كۆبوونەوە، مۆسكۆش ڕایگەیاند ئامادەیە هاوكاریی دیمەشق بكەن بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ كورد.
ئەمرۆ پێنجشەممە، بۆیەكەمجار لە دوای رووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵای وڵاتەكەی،ـ سەردانی ڕووسیای كرد، سەرەتا لەلایەن سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا ڕووسیەكەیەوە پێشوازی كران و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆیان لە پەیوەندییەكانی نێوان مۆسكۆ و دیمەشق كرد.
لەلایەن هاوتا ڕووسیەكەیەوە لە مۆسكۆ پێشوازیی لێ كرا. لە كۆبوونەوەكەدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا باسی لە ئامادەكاریی وڵاتەكەی كرد بۆ پێشوازیی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆككۆماری سووریا لە لوتكەی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی عەرەبی كە بریارە مانگی 10 ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
لاڤرۆڤ جەختی لە یەكپارچەیی خاكی سووریا كردەوە و ڕاشیگەیاند: ئامادەن هاوكاریی دیمەشق بكەن بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ كوردانی سووریا.
هاوكات ئەسعەد شەیبانی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕووسەكاندا ڕایگەیاندووە"گفتوگۆكان زۆر بەسوود بوون".
هەروەها میدیای فەرمیی مۆسكۆ بڵاوی كردەوە، ئەندریە بیلاوسۆڤ، وەزیری بەرگریی ڕووسیا پێشوازیی كردووە لە مورهیف ئەبو قەسرە، هاوتا سوورییەكەی و پرسی هەماهەنگیی هاوبەشی سەربازی و ئەمنی و دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ كردووە.
ئەمشەویش ئاژانسی هەواڵی سووریا "سانا" ڕایگەیاند، ئەسعەد شەیبانی و شاندەكەی هاوڕێی لە كۆشكی كرملن، لەگەڵ ڤلادیمێر پووتن، سەرۆكی ڕووسیا كۆبوونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە