07/08/2025
224 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی سوریا و وه‌زیری ناوخۆ له لیستی تیرۆر ده‌ربهێنێت
ئه‌مریكا پڕۆژه بڕیارێكی ئاماده كردووه بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و پێشبینی ده‌كرێت چین ڤیتۆی بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دبلۆماتی ئاشكرایكرد كه واشنتۆن پڕۆژه بڕیارێكی به‌سه‌ر به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا دابه‌ش كردووه تێدا داوای كردووه، ناوی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سووریا و ئه‌نه‌س خه‌تاب وه‌زیری ناوخۆ له لیستی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كاندا تایبه‌ت به تیرۆر هه‌ڵبگیرێت، كه به پێی ئه‌م سزایانه پێویسته مۆڵه‌ت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ربگرێت بۆ گه‌شتكردنی نێوده‌وڵه‌تیان.
به پێی پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌خشین له سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر سووریا و بۆ ئاسانكاری چالاكیه بازرگانیه‌كان و هه‌روه‌ها لێخۆشبوونی سنووردار له قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك كه ڕێگه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات به چالاكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام له لیستی تیرۆر له خۆ ده‌گرێت.
پڕۆژه‌ی ئه‌مریكا پێشبینی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێك ئه‌ندای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی لێده‌كرێت به تایبه‌ت چین كه ده‌یه‌وێت سزكان له ڕێی كاری لیژنه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبگیرێت كه به نهێنی كارده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە