10 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
بۆ خۆپاراستن لە بڕیاری دادگا، گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا سەرۆكەكەی هەڵبژاردەوە
پەیام
لەكاتێكدا ئەگەری دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی هەیە، ئۆزگور ئۆزێل جارێكی دیكە وەك سەرۆكی جەهەپە هەڵبژێردرایەوە.
دوێنێ كۆنگرەی نائاسایی پارتی گەلی كۆماری "جەهەپە" وەك گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لە توركیا بەڕێوەچوو، هاوكات ئۆزگور ئۆزێل وەك تاكە پاڵێوراو خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی حزبەكەی كاندید كردەوە و لە ئەنجامدا بەزۆرینەی دەنگ متمانەی پێ درایەوە و بووەوە بە سەرۆكی جەهەپە.
كۆنگرە نائاساییەكەی جەهەپە لەكاتێكدایە دادگای ئەنقەرە تاوتوێی كۆنگرەی ئاسایی ئەو حزبە لە ساڵی 2023 ـدا دەكات، پێشتر دادگا بەشێك لە ئەنجامەكانی كۆنگرەی جەهەپەی بەهۆی بێسەرووبەرەیی و ساختەكارییەوە هەڵوەشاندەوە. ئەگەریشی هەیە لە 24 ی مانگی داهاتوودا ئەنجامەكانی كۆی كۆنگرەكە هەڵبوەشێنێتەوە و ئۆزێل لە سەرۆكی حزبەكە لا ببات.
هەر بۆیە میدیای توركیا باسی لەوە كردووە ئەم كۆنگرە نائاساییە بۆ ئەوەیە ئەگەر دادگا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆنگرەكەی پێشوویشی دا، ئەوان بەردەوام بن و بڕیارەكە كاریگەری لەسەر پارتەكەیان نەبێت.
بەرپرسانی جەهەپە جەخت لەوە دەكەنەوە بڕیارەكانی دادگا بەشێكن لە پلانی حكومەتی توركیا و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بەرەو تاكڕەوی و فشاركردن لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە