14 کاتژمێر پێش ئێستا
134 جار خوێنراوەتەوە
داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بە گرنگ ناودەبرێت و داواى کۆتاییهێنان بە جەنگیش دەکرێت
پەیام
بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا هەنگاوێكی گرنگە و پێویستە هەنگاونان بۆ دەستبەجێ كۆتاییهێنان بە جەنگیشی لەگەڵدا بێت.
لە كاردانەوەی بڕیارەكانی بەریتانیا و سێ وڵاتی دیكە بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت: بڕیارەكانی داننان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا هەنگاوی گرنگن بۆ دابینكردنی مافی گەلەكەمان لە خاكی خۆمان، هەروەها بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودسە.
دەشڵێت: ئەم دانپێدانانە پێویستە هەنگاوی پێویستیان بۆ دەستبەجێ كۆتاییهێنان بە جەنگی دڕندەی و كۆمەڵكوژیی لە دژی گەلەكەمان لە كەرتی غەززە، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆژەكانی لكاندن و بەجوولەكەكردن لە كەناری خۆراوا و قودسی لەگەڵدا بێت.
حەماس ڕایشیگەیاند: بەرەنگاریی و تێكۆشانی گەلی فەڵەستینی دژ بە دڕەندەترین داگیركەر لە مێژووی نوێدا مافێكی سروشتییە و یاسای نێودەوڵەتی دەستەبەری كردووە.
ڕاگەیەنراوەكەی بزووتنەوەی حەماس دوای ئەوە دێت كە هەر یەك لە بەریتانیا، كەنەدا و ئوسترالیا و پورتوگال دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا و وەك خۆیان باسی لێوە دەكەن "بڕیارەكەیان لەپێناو زیندووكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتییە لە چوارچێوەی چارەسەری دوودەوڵەتی".
لەئێستادا لە كۆی 193 وڵات، زیاتر لە 150 وڵات لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیهان بەفەڕمی دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە