08/08/2025 231 جار خوێنراوەتەوە

چێڵسی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی یاریزانێکی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

یانەی چێڵسی گورزێکی کوشندەی پێش وەرز بەرکەوت و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەستەری ئەژنۆی بۆ لێڤی کۆلویلی بەرگریکاری ڕاگەیاند.

 یانە لەندەنییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕوونیکردەوە، لێڤی کۆلویلی تەمەن 22 ساڵ لە کاتی مەشقەکانی پێش وەرزدا تووشی پێکان بووە و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە بەستەری ئەژنۆی پچڕاوە.

هاوکات چێڵسی ئاشکراشی کردووە، بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری ئەژنۆ بۆ بەرگریکارەکە ئەنجام دراوە و بەپێی زانیارییەکان بێت زیاتر لە شەش مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

لێڤی کۆلویل وەرزی ڕابردوو پێگەی خۆی لە پێکهاتەی ئینزۆ مارێسکادا کردبووەوە توانی 40 یاری بە شێوەی سەرەکی وەک بەرگریکار ئەنجام بدات و دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی تۆمار کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

سەرەتا