08/08/2025 251 جار خوێنراوەتەوە

دواجار شتیگن تەسلیم بوو

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

مارک ئاندریا تێر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی نیشاندا هاوکاری تیپەکەی بکات و کۆتایی بە کێشەکانیان بهێنێت.

 لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گۆڵچییە ئەڵمانییەکە ڕەتی کردەوە واژووی بەڵگەنامەی بەرشەلۆنە بکات تاکو ماوەی دوورکەوتنەوەی زیاتر لە چوار مانگ بێت و لەو ڕێگەیەوە بتوانێت ناوەکەی لە لیستی یاریزانانی لالیگا دەربهێنێت و یاریزانە نوێیەکان تۆمار بکات، دواتریش بەرشەلۆنە بڕیاریدا شارەی کاپتنی لێوەربگرێتەوە.

شتیگن بەیاننامەیەکی فەڕمی لەسەر ئەو کێشانە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاری نەشتەرگەرییەکەی بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ و ڕەزامەندی بەرشەلۆنە دراوە و لە ڕابردووش ماوەی دوورکەوتنەوەی بە سێ مانگ دیاری کردووە بە پشت بەستن بە زانیاری پزیشکەکان.

شتیگن دەشڵێت: نەشتەرگەرییەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانەوە نییە، بەڵام دەتوانین لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەری کێشەکان بکەین و ئامادەم بۆ هاوکاریکردنی یانەی بەرشەلۆنە و ئاسانکاری بۆ پێدانی مۆڵەتی پێویست تاکو ماوەی دوورکەوتنەوەکەم ڕابگەیەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

سەرەتا