08/08/2025 296 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دەرگای بە ڕووی لوکا مۆدریچدا کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەرگای بە ڕووی لوکا مۆدریچی یاریزانی پێشووی تیپەکەدا کردووەتەوە.

 یاریزانە کڕواتییەکە دوای تەواوبوونی بۆندەکەی بە فەرمی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کرد.

لە نوێترین هەواڵدا پێگەی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانی، ئاشکرای کردووە، پێرێز بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەی مۆدریچ دەکات بۆ پۆستێکی ڕاهێنەرایەتی لە تیپەکەدا.

سەرچاوەکە زیاتر ڕوونیشی کردووەتەوە، مۆدریچ پێش ئەوەی بڕوات خواستی خۆی بۆ پێرێز دەربڕیوە لە داهاتوو دەیەوێت وەک ڕاهێنەر لە مەدرید کار بکات و بۆ ئەو مەبەستەش پێرێز پێی ڕاگەیاندووە لە داهاتوو دەتوانیت وەک ڕاهێنەر لە ئەکادیمیای لاوانەوە دەست بە کاری ڕاهێنەرایەتی بکەیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

سەرەتا