09/08/2025 299 جار خوێنراوەتەوە

ئاگر لە مزگەوتی مێژوویی قورتوبە لە ئیسپانیا كەوتەوە و بەشێكی سووتا

پەیام 

ئاگرێكی گەورە لە مزگەوتی مێژوویی قورتوبە لە ئیسپانیا كەوتەوە و بەشێكی مزگەوتەكە سووتا. 

ئاژانسی هەواڵی ئیسپانیا بڵاویكردەوە: دوێنێ هەینی ئاگر لە یەكێك لە هۆڵەكانی مزگەوتی قورتوبە كەوتەوە كە وەك كۆگای ئامێرەكان بەكار دەهێنرا، دواتریش ئاگرەكە بۆ هۆڵەكانی دیكەی مزگەوتەكە تەشەنەی كردووە و زیان بەر چەند شوێنێكی مزگەوتەكە كەوتووە.

بەپێی میدیا ناوخۆییەكان، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەهۆی گڕگرتنی گسكێكی كارەباییەوە بووە و دواتر تەشەنەی سەندووە.

پارێزگاری قورتوبە ڕایگەیاند، ئاگرەكە زوو كۆنترۆڵ كراوە و ڕێگە نەدراوە كارەسات دروست ببێت.

مزگەوتی قورتوبە یەكێكە لە گەورەترین و دیارترین شوێنەوارە ئیسلامییەكان لە ئیسپانیا و ئەورووپا، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەندەلوس، لە ساڵی 138 ی كۆچیی لەلایەن دەسەڵاتدارانی خەلافەتی ئومەوییەوە لە ئەندەلووس دەست بە دروستكردنی مزگەوتە كراوە و خوێندكارانی زانستە جیاوازەكان لە تەواوی ئەورووپاوە ڕوویان تێ كردووە و لەوێ خوێندوویانە. دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی مسوڵمانان لە ئەندەلوس، مزگەوتە كراوەتە كەنیسە. ئێستاش یەكێكە لە شوێنەوارە ئاینییەكان و لەلایەن یونیسكۆوە تۆمار كراوە و ساڵانە نزیكەی دوو ملیۆن و نیو گەشتیار سەردانی دەكەن.

ئەندەلوس پێگەی دەسەڵاتدارێتیی مسوڵمانان بووە و بۆ ماوەی نزیكەی 800 ساڵ لە ئیسپانیا و پورتوگال حوكمی كردووە  و ڕۆڵی كارایان لە گەیاندنی شارستانییەت و زانست و زانیاری بە وڵاتانی ئەورووپا هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

سەرەتا