09/08/2025 330 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ئۆكرانیا ڕەتی دەكاتەوە لە بەرانبەر ئاشتی خاكەكەی بە ڕووسیا بدات

پەیام 

سەرۆكی ئۆكرانیا ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا بەبێ بەشداری وڵاتەكەی دژ بە ئاشتی ناو دەبات و ڕەتیشی دەكاتەوە سازش لەسەر خاكەكەی بكات.

ڤلۆدیمێر زیلینیسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند: هەر چارەسەرێك بۆ جەنگی ئۆكرانیا لەگەڵ ڕووسیا بەبێ بەشداریی كیێڤ هەنگاوێكە دژ بە ئاشتی و چارەسەرێكی مردووی لێ دەكەوێتەوە و هەرگیز سەركەوتوو نابێت.

لە میانی لێدوانێكی لەبارەی ڕاگەیاندنی كات و شوێن و بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و ڕووسیا، سەرۆكی ئۆكرانیا وتیشی: ئۆكرانیا سەبارەت بە خاكەكەی ناتوانێت دەستوور پێشێل بكات و ڕادەستی داگیركەرانی ناكات.

قسەكانی سەرۆكی ئۆكرانیا دوای ئەوە هات كە پێشتر سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردبوو بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ تاوتوێی ئاڵوگۆڕی خاكیش لەنێوان هەر دوو وڵاتدا دەكرێت.

لەوبارەوە زیلینیسكی وتی: هیچ خەڵاتێك بە ڕووسیا نادەین لە بەرانبەر ئەوەی دەیكات، ئۆكرانییەكان خاكەكەیان بە داگیركەر نادەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

سەرەتا