09/08/2025 333 جار خوێنراوەتەوە

حاخامێكی جولەكە هەڕەشەی كوشتن لە ماكڕۆن دەكات و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەكرێتەوە

پەیام 

حاخامێكی جوولەكە هەڕەشەی كوشتن لە سەرۆكی فەڕەنسا دەكات و داواكاری گشتییش دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەكاتەوە.

حاخامێكی جولەكە بەناوی دانیاڵ دیڤید كۆهین لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا لە یوتیوب هەڕەشەی كوشتن لە ئیمانۆیڵ ماكڕۆنی سەرۆكی فەڕەنسا دەكات.

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەڕەنسی بڵاوی كردەوە: ئەو حاخامە لەو گرتە ڤیدیۆییەدا كە 37 خولەكە ڕەخنە لە بڕیاری داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین لەلایەن سەرۆكی فەڕەنساوە دەگرێت و دەڵێ: پێویستە سەرۆكی فەڕەنسا بزانێت كە وا باشترە تابووت بۆ خۆی ئامادە بكات.

لای خۆیەوە داواكاری گشتیی پاریس ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ لێكۆڵینەوە لە لێدوانی هەڕەشە بە كوشتنی ئامێزی ئەو حاخامە لە سەرۆكی وڵات دەستی پێكردووە.

هەر لەوبارەوە، بڕۆنۆ رۆتایۆ وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە تویتێكیدا لە تۆڕی ئێكس سەركۆنەی لێدوانی ئەو حاخامەی كرد و بە قبوڵنەكراو ناوی برد.  

كۆتایی مانگی ڕابردوو ئیمانوێڵ ماكڕۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند لە ئەیلوول، واتە مانگی نۆی ئەمساڵ و لە میانی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك  فەڕەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

سەرەتا