09/08/2025 314 جار خوێنراوەتەوە

ئەستێرەیەکی دیاری ئیتیحاد خواستی گەڕانەوە بۆ ئەورووپا ڕادەگەیەنێت

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

فابینیۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ئیتیحاد خواستی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن لە ئەورووپا ڕاگەیاند.

 لەمیانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەتا فابینیۆ وتی: نەمدەویست لیڤەرپووڵ جێبهێڵم و بەشمدەویست بچمە یانەیەکی دیکەی ئەورووپا، سەرەتا ڕێدز ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەم پێشکەش کرد و چاوەڕێی وەڵامی ستافی ڕاهێنەرایەتی ئەو کاتە بووم و پێموابوو یاریزانێکی گرنگم، بەڵام بۆم دەرکەوت وانەماوە و یانەکە بۆ فرۆشتنم ئامادەیە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی فابینیۆ باسی لەوەکرد، کڵۆپ ئاگاداری کردووەتەوە هەر یاریزانێک بیەوێت بڕوات ڕێگری لێناکات و ئەوەش دەرگای ڕۆیشتنی بەڕووی مندا کردەوە.

لە کۆتایدا یاریزانەکەی ئیتیحاد خواستی گەڕانەوەی بۆ ئەورووپا ڕاگەیاند و ئەوەی خستەڕوو، دەیەوێت دووبارە بگەڕێمەوە و ڕکابەری لەسەر چامپیۆنسلیگ بکاتەوە و هێشتا پرێمەرلیگیش باشترینی جیهانە، بەڵام پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دەرەوەی ئینگلتەرا لەبەرچاو دەگرێت.

شایەنی باسە فابینیۆ دوو وەرز پێش ئێستا لە لیڤەرپووڵەوە پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودیەوە کرد و توانی 67 یاری بکات و بەشداری 9 گۆڵی کردووە و وەرزێک لە بۆندەکەی ماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

سەرەتا