10/08/2025 120 جار خوێنراوەتەوە

حاخامێكی جوله‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌

پەیام

حاخامێكی جووله‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و داواكاری گشتییش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌.

حاخامێكی جوله‌كه‌ به‌ناوی دانیاڵ دیڤید كۆهین له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له‌ یوتیوب هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ ئیمانوَیڵ ماكڕۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ڕه‌نسی بلێوی كرده‌وه‌: ئه‌و حاخامه‌ له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا كه‌ 37 خوله‌كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاری داننان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه‌ ده‌گرێت و ده‌ڵێ: پێویسته‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بزانێت كه‌ وا باشتره‌ تابووت بۆ خۆی ئاماده‌ بكات.
لای خۆیه‌وه‌ داواكاری گشتیی پاریس ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری ناوخۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ لێدوانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌ كوشتنی ئه‌و حاخامه‌ له‌ سه‌رۆكی ولێت ده‌ستی پێكردووه‌.
هه‌ر له‌وباره‌وه‌، بڕۆنۆ ڕۆتایۆ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی ئێكس سه‌ركۆنه‌ی لێدوانی ئه‌و حاخامه‌ی كرد و به‌ قبوڵنه‌كراو ناوی برد.
كۆتایی مانگی ڕابردوو ئیمانوێڵ ماكڕۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌یلوول، واته‌ مانگی نۆی ئه‌مساڵ و له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك فه‌ڕه‌نسا دان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا ده‌نێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

سەرەتا