11/08/2025 210 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆن: پڕۆسەی دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنى عێراق سەركەوتوو بوو

پەیام 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان یەكەم پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی و تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی ئەنجام دا و ڕایگەیاند: پرۆسەكە سەركەوتوو بوو.

دوێنێ یەكشەممە 10 ی ئاب، لە چوارچێوەی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە 11 ی 11 ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی و تاقیكاریی ئامێرەكانی دەنگدانی بەڕێوە برد كە تیایدا كامێرای بایۆمەتری بەكارهێنرا كە وێنەی دەنگدەران دەگرێت و بەراوردی دەكات لەسەر ئەو وێنەیەی لەسەر كارتی دەنگدان و داتابەیسی كۆمسۆندا هەیە.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: وێنەگرتنی دەنگدەران متمانەی پرۆسەكە زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاند: پرۆسەی دەنگدانی ئەزموونی سەركەوتوو بوو و ئامێرەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی ئەلكترۆنی و فلاش میمۆری و كامێراكان و كردەی چاپكردنی ڕاپۆرتەكان بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی بە سەركەوتوویی بەڕێوەچوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: كڕینی كارتی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق 40 له‌سه‌دی ده‌رمانی پێویست له‌ ناوخۆدا به‌رهه‌مده‌هێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جارێكی دیكه‌ عێراق داوای كێشه‌ی ئاو له‌ توركیا ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق پلانى هەیە ژمارەی گەشتیاران ساڵانە بۆ 10 ملیۆن كەس بەرزبکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عۆن زیاب: عێراق هێندە بێئاو بووە لە 80 ساڵى ڕابردوودا بەو دۆخەدا تێنەپەڕیوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاتووچۆی عێراق: كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بەمنزیكانە ڕێككەوتنێك لەبارەی ئاو لەگەڵ توركیا ئەنجام دەدەین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا، عێراق هاوردەكردنی باڵندە و پەلەوەرى لە ئێرانەوە قەدەغەكرد

سەرەتا