11/08/2025 248 جار خوێنراوەتەوە

لە بەریتانیا گەنجێك لە كاتی هەوڵدان بۆ سووتاندنی مزگەوتێك دەستگیر كرا

پەیام 

پۆلیسی بەریتانیا گەنجێكی دەستگیر كرد، كە هەوڵی دەدا مزگەوتێك، كە هاوكات ناوەندێكی ئایینییە، بە 275 نوێژخوێنەوە بسووتێنێت.

میدیاكانی شانشینە یەكگرتووەكان بڵاویان كردەوە، چەند مانگێك لەمەوبەر پۆلیس گەنجێكی دەستگیر كردووە، كە تەمەنی 16 ساڵ بووە، كاتێك ویستوویەتی لە شاری (گرینۆك) لە سكۆتلەندا ناوەندێكی ئیسلامی بسوتێنێت كە 275 نوێژخوێنی مسوڵمانی تێدابووە و وەك مزگەوت بەكاریان هێناوە.

میدیاكانی ئەو وڵاتە دەڵێن، گەنجەكە توانیویەتی هاوەڵێكی پێشنوێژی مزگەوتەكە ڕازی بكات كە دەیەوێت مسوڵمان ببێت، بەمجۆرە چووەتە ناو مزگەوتەكەوە. ئەوڕۆژەش كە ویستوویەتی ئاگر لە مزگەوت و ناوەندە ئیسلامییەكە بەر بدات ئامادەكاریی تەواوی كردووە و ویستوویەتی ڕاستەوخۆیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هێرشەكە بڵاو بكاتەوە بەڵام پۆلیسی بەریتانی زانیاریی هەواڵگرییان دەست كەوتووە و پێش ئەنجامدانی كارەكە دەستگیریان كردووە.

كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، گەنجەكە دەمانچەیەك و دوو چەقۆ و پێداویستییەكانی دروستكردنی تەقینەوەی پێ بووە لەگەڵ چەند دەفتەرێكی تێبینی كە وێنەی (خاچ)ی لەسەر بووە، لەگەڵ كتێبێكی ئەدۆڵف هیتلەر، سەرۆكی ئەڵمانیا لەسەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، لە دادگای باڵا لە گلاسكۆ تاوانەكە لەسەر لاوەكە ساغ بووەتەوە و پۆلیسیش ڕایگەیاندووە، ئەو لاوە بەریتانییە لە نازییە نوێیەكانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

سەرەتا