11/08/2025 328 جار خوێنراوەتەوە

ئالۆنسۆ سێ یاریزانەکەی هێڵی ناوەندی یەکلایی کردووەتەوە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید سێ یاریزانەکەی هێڵی ناوەندی بۆ وەرزی نوێ یەکلا کردووەتەوە.

 ڕۆژنامەی مارکا زانیاری تایبەتی لە بارەی پلانەکانی ئالۆنسۆ بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای دەکات، ئەو ڕاهێنەر بۆ وەرزی و تایبەت بە پێکهاتەی سەرەکی بڕیاریداوە سێ یاریزان لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن، ئەوانیش چوامینی و ڤاڵڤێردی و ئاردا گولەر دەبن.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، خود بێلینگهام بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان لە نیوەی یەکەمی وەرزەکە لە دەرەوەی پێکهاتەی سەرەکی دەبێت، بەڵام بۆ نیوەی دووەم ئاستی یاریزانەکە بڕیار دەدات کە بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەگەڕێتەوە یان نا.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کاماڤینگا ئەگەرچی دووچاری پێکان بووە، بەڵام بەدەر لە پێکانەکەشی لە پێکهاتەی سەرەکی نەدەبوو بۆ سەرەتایی وەرز، بەڵام لە زۆرێک لە یارییەکاندا لە نیوەی دووەم بەشداری دەکرد ئەگەر پێکانەکەی نەبوایە.

ئالۆنسۆ بڕیاریداوە بە شێوەی یەدەگ سوود لە تواناکانی هەریەکە لە دانی سێبایۆس و براهیم دیاز وەربگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

سەرەتا