11/08/2025
277 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ڕێژەی تاوان لە واشنتۆن سێ هێندەی ڕێژەی تاوانە لە بەغدا
پەیام
دۆناڵد ترەمپ باری لەناكاو لە واشنتۆنی پایتەخت ڕادەگەیەنێت، و دەڵێت: ڕێژەی تاوان لە واشنتۆن دوو یان سێ هێندەی ڕێژەی تاوانە لە بەغدا.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەزگاكانی پۆلیس لە واشنتۆن لەمەودوا ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی فیدڕاڵیدا دەبن و وەزیری داد سەرپەرشتیان دەكات، هەروەها هێزی پاسەوانیی نەتەوەیی لەناو شاری واشنتۆن بڵاوەیان پێ دەكرێت بۆ پشتیوانی لە پاراستنی ئاسایشی شارەكە.
ترەمپ ڕایگەیاندووە، دۆخی ئەمنی لە پایتەخت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت، بەر لەوەی ئەم دۆخە بۆ شارەكانی دیكە پەرەبسێنێت، هەنگاوی یەكلاكەرەوە دەنێن بۆ ئەوەی بە خێرایی پاكی بكەنەوە. ڕاشیگەیاند: ئەگەر پێویست بكات هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە پایتەخت بڵاو دەكەنەوە.
سەرۆكی ئەمریكا چەند لاپەڕەیەكی پیشانی ڕۆژنامەنووسان دا كە بەراوردی تێكڕای تاوان بوو لە واشنتۆن لەگەڵ تێكڕای تاوان لە وڵاتانی دیكە لەنێویاندا بەغدای پایتەختی عێراق و كۆڵۆمبیا و شارەكانی پەنەما سیتی و سان خۆسیەی تێدا بوو. ڕاشیگەیاند: ڕێژەی تاوان لە واشنتۆن دوو هێندە یان سێ هێندەی ڕێژەی تاوانە لەو وڵاتانە، ئایا دەتانەوێ لە شوێنێكی ئاوادا بژین؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە