12/08/2025 318 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستی گواردیۆلا لە بارەی گواستنەوەی ڕۆدریگۆ ئاشکرا بوو

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەڵێی بۆ گواستنەوەی ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی  وهێرشبەری ڕیاڵ مەدرید کردووە.

 تۆڕی سکای سپۆڕت لە زاری فابریزیۆ ڕۆمانۆوە ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی مانچستەر سیتی لە ئەگەری ڕۆیشتنی ساڤینیۆ بە جدی بیر لە گواستنەوەی ڕۆدریگۆ دەکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەر ئێستا پاڵ بە یانەکەیەوە دەنێت هەرچی زووە ڕۆدریگۆی بۆ بگوازنەوە و بەڵێی بۆ هاتنی هێرشبەرەکە کردووە.

لە کۆتایدا باس لەوە کراوە، پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوو مانچستەر سیتی پەیوەندی بە ڕیاڵەوە بکات و گفتوگۆی گواستنەوەی بکەن، هەرچەندە ئاسان نابێت، چونکە یانە ئیسپانییەکە لانیکەم 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی هێرشبەرەکەی دەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەکانی مەدرید کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە نایەوێت نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ئەنجام بدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئاڕنۆڵدی پشتڕاست کردەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆدریچ هۆکاری پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرا کرد

  • پێش 1 هەفتە

    پەیامێکی توند لە ئانچلۆتییەوە بۆ ڤینیسیۆس و نێمار

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هێرشی تووند دەکاتە سەر ڕیاڵ مەدرید

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    دێمبڵی ئەو وادەیە ئاشکرا دەکات کە دڵنیا بووەتەوە باڵۆندۆر دەباتەوە

سەرەتا