12/08/2025 303 جار خوێنراوەتەوە

ئۆكرانیا له‌ پێناو كۆتایی هاتنی جه‌نگ ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له‌ خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێت

په‌یام

سه‌چاوه‌یه‌كی هه‌واڵ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ئۆكرانیا له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌مریكا بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ڕووسیا، بگاته‌ ڕێككه‌وتنی كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ و به‌رانبه‌ر به‌ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ به‌شێك له‌ خاكه‌كه‌ی.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئۆكرانیا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ و ده‌ستبه‌رداربوون له‌و خاكانه‌ بدات كه‌ له‌ ئێستادا ڕووسیا كۆنترۆڵی كردوون، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له‌ پلانێكی ئاشتی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێت. 

هه‌رچه‌نده‌ ڤلۆدۆمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، داوای له‌ سه‌ركرده‌ ئه‌وروپییه‌كان كردووه‌ هه‌ر پێشنیازێكی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سازشكردن له‌سه‌ر خاكی زیاتر ڕه‌تبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕێگه‌ بده‌ن ڕووسیا ئه‌و ناوچانه‌ی داگیری كردوون، بیانهێڵێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ واتای ڕاگرتنی جه‌نگه‌ له‌و سنووره‌ی ئێستا ڕووسیا داگیری كردووه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی لوهانسك، دۆنێتسك، زابۆرۆژیا خێرسۆن و نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی تڕه‌مپ بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ له‌سه‌ر حسابی ئۆكرانیا نیگه‌رانن به‌ تایبه‌ت كه‌ ڕووسیا داوای كشانه‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات به‌ ته‌واوه‌تی له‌ هه‌ردوو لۆهانسك و دۆنێتسك بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

سەرەتا