12/08/2025 320 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ جیهان

په‌یام

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌ 100 منداڵ له‌ غه‌ززه‌ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ "شه‌رمه‌زراییه‌" بۆ جیهان.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كانی غه‌ززه‌ ڕایانگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له‌ 100 منداڵ به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات ڕێوشوێنی به‌په‌له‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بگیرێته‌ به‌ر.
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: ئه‌م كاره‌ساته‌ شه‌رمه‌زراییه‌ بۆ جیهان، پێویسته‌ به‌په‌له‌ چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخی مه‌ترسیداری مرۆیی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

هاوكات به‌پێی ڕاپۆرتێكی ئه‌و ڕێكخراوه‌، ئێستا له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار منداڵ له‌ژێر مه‌ترسی به‌دخۆراكیدان، جگه‌ له‌وه‌ش دانیشتووانه‌كه‌ی به‌ چه‌ندین ڕۆژ ته‌نیا یه‌ك ژه‌مه‌ خۆراكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، له‌كاتێكدا مانگانه‌ پێویستیان به‌ 62 هه‌زار تۆن پێداویستی سه‌ره‌تایی هه‌یه‌.

به‌هۆی به‌رده‌وامیی جه‌نگی كۆمه‌ڵكوژی و برسیكردنی غه‌ززه‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه‌، دۆخێكی كاره‌ساتبار له‌و كه‌رته‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌ به‌یاننامه‌ و ئیدانه‌كردن تێ ناپه‌ڕن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەترسێت نهێنی تەكنەلۆژیای بۆمبێكی نەتەقیویان لە لوبنان بكەوێتە دەستی ڕووسیا و چین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ بازنەی قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمریكا بۆ زیاترلە 30 وڵات فراوان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ مژدەی كۆتاییهاتنی شەڕی چەند ساڵەی نێوان كۆنگۆ و ڕواندای ڕاگەیاند

سەرەتا