15/08/2025 244 جار خوێنراوەتەوە

كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان سەرۆكانی ئەمریكا و ڕووسیا ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت

پەیام

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لوتكەی نێوان سەرۆكانی ئەمریكا و ڕووسیا لەسەر جەنگی ئۆكرانیا بەڕێوە دەچێت. ترەمپیش دەڵێت: ئەگەر كۆبوونەوەكە باش نەبێت، خێرا كۆتایی پێ دەهێنم.

لە ویلایەتی ئالاسكای ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پووتن سەرۆكی ڕووسیا كۆبوونەوەی لوتكە لەسەر دۆسیەی جەنگی ئۆكرانیا بەبێ ئامادەبوونی ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی وڵاتەكە ئەنجام دەدەن. 

لەوبارەیەوە كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە كە كۆبوونەوەكە كاتژمێر 11ی بەیانی بەكاتی ناوخۆیی و كاتژمێر حەوتی ئێوارە بەكاتی نێودەوڵەتی، لە بارەگای ئیلمندوروفی ئاسمانی بەڕێوە چێت، كە بارەگایەكی سەربازیی ئەمریكایە لە ئالاسكا و رۆڵی بەرچاو لە چاودێری جموجۆڵەكانی ڕووسیا دەبینێت.

هاوكات یوری ئوشاكۆف ڕاوێكاری سەرۆكایەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە كۆبوونەكە بەشێوەی دوو قۆڵی دەبێت و تەنیا وەرگێڕەكان ئامادەی دەبن.

لای خۆیشیەوە دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی ڕابردوو ئەوەی بە میدیاكان وتبوو كە پوتین كاری بێمانا لەگەڵ من ناكات لە چەند خولەكی سەرەتای كۆبوونەوەكەدا دەزانم كە كۆبوونەوەكە باش دەبێت یان خراپ.

وتیشی ئەگەر كۆبوونەوكە خراپ بێت، دەستبەجێ كۆتایی پێ دەهێنم و ئەگەر باشیش بێ، لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆتایی بەجەنگ دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: تا ئێستا دانمارک ھیچ شتێکی نەکردووە بۆ پاراستنی گرینلاند لە ڕووسیا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: سیاسەتی ئەمریكا لەئێستادا تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڤەنزوێلا بۆ یەكەمجار گرێبەستێکی بەمەبەستى هەناردەكردنی غازی شل واژوو كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆكەوانی ئەورووپا: فڕین بەسەر ئاسمانی ئێران مەترسیدارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ عێراق: پەیوەندییەكانت لەگەڵ ئێران یەكلایی نەكەیتەوە، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبیتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا چوار مەرج بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مارك ساڤایا: سەردانی عێراق دەكەم و پرسی گرووپە چەكدارەكان تاوتوێ دەكەین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای لاهای تاوتوێی دۆسیەی كۆمەڵكوژیی مسوڵمانانی ڕۆهینگا دەكات

سەرەتا