17/01/2026 293 جار خوێنراوەتەوە

ڤەنزوێلا بۆ یەكەمجار گرێبەستێکی بەمەبەستى هەناردەكردنی غازی شل واژوو كرد

پەیام 

دێڵسی ڕۆدریگێز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا لە وتەیەكیدا لەبەردەم ئەنجوومەنی نیشتمانی ئابووری وڵاتەكەی ڕایگەیاند: بۆ یەكەمجار لە مێژووی وڵاتەكەمان گرێبەستێكمان بۆ هەناردەكردنی غازی شل واژوو كرد.

دێڵسی ڕۆدریگێز ڕایشیگەیاند: ئەو گرێبەستە بەهۆی هەوڵەكانی كۆمپانیای نەوت و غازی نیشتمانیی ڤەنزوێلاوە بووە و بۆ یەكەمجار بەشێك لە غازی وڵات هەناردە دەكرێت.

سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا باسی لەوەش كرد "كۆمپانیای نەوت و غازی نیشتمانیی توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بكاتەوە بۆ یەك ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا و ئەوەش ئەو ئاستەیە لە ساڵی 2015وە تۆمار نەكراوە".

وتیشی: داهاتی نەوت بە دراوی بیانی بەكارناهێنرێت بۆ هاوردەكردنی سووتەمەنی بەهۆی ئەوەی ڤەنزوێلا توانای بەرهەمهێنانی سووتەمەنی هەیە و ئەو داهاتە بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووری تەرخان دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی ده‌كات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. فڕۆكه‌یه‌ك له‌ ڕێڕه‌وی خۆی لایدا و پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای سێ ڕۆژ له‌ ڕاگیرانی؛ هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیان پێ كرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پێشنیازی ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قوربانیانی لافاوەكەی نیپاڵ تادێت بەرزدەبێتەوە و هۆشداری بڵاوبوونەوەی پەتاش دەدرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. نێردراوانی تایبەتی ترەمپ لەگەڵ زیلینیسكی كۆبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی لایەنگری بۆ ئیسڕائیل كۆمپانیای ئادیداس ڕووبەڕووی بایكۆت دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ڕوسیا: دیدارەكەی پوتین و نێردراوەكانی ترەمپ بنیاتنەر بووە

سەرەتا