17/01/2026 334 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا: سیاسەتی ئەمریكا لەئێستادا تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت

پەیام 

ئەڵمانیا بەهۆی پشتگوێخستنی یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە ڕەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت و دەڵێت، سیاسەتی ئەمریكا بەرەو ئەوە دەچێت تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت.

لە وتارێكی تونددا كە لە میانی بەشداریی لە چالاكییەكی پارتەكەیدا (پارتی یەكێتیی دیموكراتیی مەسیحی) لە باشووری وڵاتەكەی پێشكەشی كرد، فریدریش مێرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە گرنگترین هاوپەیمانی ئەڵمانیایە، خەریكە پشت دەكاتە ئەو سیستمە نێودەوڵەتییەی لەسەر بنەمای یاسا و ڕێساكان دامەزراوە.

ئەو وتیشی: سیاسەتی واشنتۆن بەرەو ئاڕاستەیەك دەچێت كە تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت.

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپایش كرد هەوڵی بەهێزكردنی سەربەخۆیی خۆیان بدەن و چیتر تەنیا پشت بە واشنتۆن نەبەستن.

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا جەختیشی كردەوە، پێویستە ئەڵمانیا فێری بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی خۆی بێت، داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەیشی كرد بۆ ماوەیەكی درێژتر و بە توانایەكی زیاترەوە كار بكەن، تاكو بتوانن بنەماكانی پیشەسازی وڵاتەكەیان بپارێزن و كێشە ئابوورییەكان چارەسەر بكەن.

ئەم لێدوانانەی مێرتس لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، جارێكی دیكە خواستی خۆی بۆ لكاندنی دوورگەی "گرینلاند" بە ئەمریكاوە دەربڕیوە، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی توندی وڵاتانی ئەوروپای لێ كەوتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل لە جینۆسایدی مسوڵمانانی ڕۆهینگیادا هاوكاری میانماری كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڤانس: ترەمپ بڕیاردەری شەڕی ئێرانە و ئەركی منیش پشتیوانیكردنیەتی

سەرەتا