15 کاتژمێر پێش ئێستا 171 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل فەرمانی بە چۆڵكردنى نەخۆشخانەكانی غـ.ەززە کردووە

پەیام 

قەوارەی زایۆنی فەرمانی چۆڵكردن بە نەخۆشخانەكانی غەززە دەكات و لایەنە فەڵەستینییەكانیش هۆشداریی كارەسات دەدەن.

هێزەكانی قەوارەی زایۆنی هۆشداریی توندیان داوەتە نەخۆشخانەكانی شاری غەززە كە خۆیان بۆ چۆڵكردنی نەخۆش، ستافی پزیشكی و كەرەستەكان ئامادە بكەن و بەرەو باشووری كەرتەكە بڕۆن.

ئەم هۆشدارییە توندەی قەوارەی زایۆنی لە چوارچێوەی پیلانی داگیركردنی شارەكەدایە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندروستیی فەڵەستین بە توندی ئەم بڕیارەیان ڕەتكردەوە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ئەم هەنگاوەی بە هەوڵێك بۆ "ئیفلیجكردنی كەرتی تەندروستی" وەسف كرد و جەختی كردەوە كە ژیانی ملیۆنێك كەس دەخاتە مەترسییەوە.

هاوكات بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی پزیشكیی شیفا، فەرمانەكەی بە "حوكمی لەسێدارەدان" بۆ هەزاران نەخۆش ناوبرد، لەكاتێكدا وتەبێژی نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا بە "درێژەپێدانی سیاسەتی قڕكردن"ی لەقەڵەمدا.

لای خۆیەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لەوەی كە فەرمانەكانی چۆڵكردن فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكان دروست دەكات. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، كە ژمارەی قوربانیانی برسێتی و بەدخۆراكی بۆ 271 شەهید بەرزبووەتەوە، كە 112یان منداڵن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروپێكی چەكدار لە ئێران هێرشی كردە سەر پۆلیس و پێنج ئەندامی لێ كوشتن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: ئیسرائیل بەرپرسیارە لە برسیكردنی خەڵكی غـ.ەززە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی بە چۆڵكردنى نەخۆشخانەكانی غـ.ەززە کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەماس: پلانی داگیركردنی غەززە بەكەمگرتنی هەوڵەكانی ئاگربەستە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. سیستمی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژانه‌ ژماره‌ی قوربانیانی بۆردومان و گه‌مارۆ و برسیكردن به‌رز ده‌بێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا دانی بە "ئیسرائیل"دا نا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر لە ٦٣ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سووریا دۆزراونەتەوە

سەرەتا