5 رۆژ پێش ئێستا 244 جار خوێنراوەتەوە

كۆریای باكوور ڤیدیۆیی بەشداریی هێزەكانی لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بڵاوكردەوە

پەیام 

كۆریای باكوور ڤیدیۆیی بەشداریی هێزەكانی لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بڵاوكردەوە و دانی بە كوژرانی 100 سەربازیشیدا نا.

كەناڵی (كەی ئاڕ تی) فەڕمیی كۆریای باكوور تۆمارێكی ڤیدیۆیی سەربازانی وڵاتەكەی لە بەشداریی جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا و پاڵپشتی لە سوپای ڕووسیا بڵاوكردەوە.

بەپێی زانیارییەكان، شوێنی بەشداریی سەربازانی كۆریای باكوور لە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا ناوچەی كۆڕسكی ڕووسیایە كە دەكەوێتە سەر سنووری باكووری ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیاوە.

نمایشكردنی ئەو تۆمارە ڤیدۆییە لە میانی ئاهەنگێكی ڕێزلێنان كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور هات، كە بۆ سەربازانی بەشدار لە جەنگەكە ڕێكی خستبوو، بەڵام ڕێكەوتی تۆماركردنی ڤیدیۆییەكە نەزانراوە.

بەپێی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی كە لە ڕاگەیاندنی فەڕمیی كۆریای باكوورەوە گواستویەتییەوە "پیونگ یانگ بەشێوەیەكی كتوپڕ 12 ئەفسەری پلەباڵای لە بەرەی جەنگی ڕووسیا ـ ئۆكرانیا كشاندووەتەوە".

بەپێی ئەوەی لە مەڕاسیمەكەشدا نمایش كراوە و ڕێوڕەسمی ماتەمیانییان بۆ ڕێكخراوە، لانیكەم 100 سەربازی كۆریای باكوور لە بەرەی جەنگی ڕووسیا ـ ئۆكرانیا و لە پشتیوانی ڕووسیادا كوژراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد تره‌مپ: زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا دیكتاتۆریان ده‌وێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا؛ حكومه‌تی ئه‌فغانستان 400 به‌نداوی دروستكردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی دانوستانی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و ئەورووپا بەڕێوەدەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیرلەندا داوای پێكهێنانی هێزێك بۆ گەرەنتیكردنی گەیشتنی هاوكارییەكان بە غـ.ەززە دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە فەڕەنسا باڵیۆزی ئەمریكا بانگێشتدەکرێت و داواى ڕوونکردنەوە لەسەر لێدوانێکى دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریکا لە مانگی 12ی ئەمساڵدا سەردانى ئیسرائیل دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكوور ڤیدیۆیی بەشداریی هێزەكانی لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا بڵاوكردەوە

سەرەتا