2 رۆژ پێش ئێستا
503 جار خوێنراوەتەوە
لهدوای كشانهوهی ئهمریكا؛ حكومهتی ئهفغانستان 400 بهنداوی دروستكردووه
پهیام
لە کاتێکدا دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان پێدەنێتە چوارەمین ساڵیەوە، حکومەت هەنگاوێکی ستراتیژی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، ئەویش لە ڕێگەی پڕۆژەی دروستکردنی بەنداوەوەیە. ئەم هەوڵە بە تەواوی لەسەر بودجەی نیشتمانی و وەبەرهێنانی ناوخۆیی ئهنجام دهدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا کار لەسەر دروستکردنی ٤٠٠ بەنداوی بچووک تەواو بووە، و پلانی داهاتوو بریتییە لە دەستپێکردنی پڕۆژەی گەورەتر بۆ گلدانەوەی ئاو و بەرهەمهێنانی وزە.
ئەفغانستان کە هاوشێوەی وڵاتانی ناوچەکە بەدەست کاریگەرییەکانی وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، جەخت لەسەر مافی خۆی دەکاتەوە بۆ سوودوەرگرتن لە سەرچاوە نیشتمانییەکانی، لە هەمان کاتدا دڵنیایی دەدات کە ئەم پڕۆژانە زیان بە وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەتی ئێران، ناگەیەنێت.
مەلا عەبدوللەتیف مەنسور، وەزیری وزە و ئاوی ئەفغانستان، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە کە حکومەت هیچ وەبەرهێنانێکی دەرەکی بۆ ئەم پڕۆژانە وەرنەگرتووە، بەڵکو بانگهێشتی بازرگان و سەرمایەدارانی ئەفغانستانی کردووە تا لە وڵاتەکەی خۆیاندا وەبەرهێنان بکەن. ئەمەش نیشاندەری سیاسەتێکی نوێیە بۆ پشت بەستن بە توانای ناوخۆیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە