3 رۆژ پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
گەڕێكی دیكەی دانوستانی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و ئەورووپا بەڕێوەدەچێت
پەیام
سبەی گەڕێكی دیكەی دانوستانی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و وڵاتانی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، سبەی سێشەممە لە جنێف كۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ وڵاتانی (فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا) بەڕێوەدەچێت، بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی ئەتۆمی.
ئەم گەڕەی دانوستان دوای ئەوە دێت، مانگی ڕابردوو لە ئەستەنبوڵ، گەڕێكی دیكەی دانوستان لەسەر ئاستی نوێنەرانی وەزارەتەكانی دەرەوەی وڵاتانی ئەورووپا و ئێران بەڕێوەچوو.
مەجید تەخت ڕەوانچی، نوێنەری ئێران لە دانوستانەكانی ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، ئەگەری گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن هەیە و ئێرانیش ئامادەیە بەشێك لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی كەم بكاتەوە لەبەرانبەر لادانی سزاكانی ڕۆژئاوادا.
دوای جەنگی 12 ڕۆژەی قەوارەی زایۆنی و ئێران كە تیایدا ئەمریكا بۆردومانی وێستگە ئەتۆمییەكانی تارانی كرد، گرژیی و ناكۆكی لە نێوان ئێران و ئەمریكادا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی، وڵاتانی ئەورووپایش دەیانەوێت لەڕێی دانوستانەوە ئێران بە دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ڕازی بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە