3 رۆژ پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆكی ئەمریکا لە مانگی 12ی ئەمساڵدا سەردانى ئیسرائیل دەکات
پەیام
دوای هەشت ساڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریکا ئامادەكاری بۆ سەردانی قەوارەی زایۆنی دەكات.
میدیای قەوارەی زایۆنی لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدارەوە ئاشكرایان كردووە، پەیوەندی لەنێوان بەرپرسانی واشنتۆن و تەلئەبیبدا هەیە بۆ ڕێكخستنی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ قەوارەكە، لە سەرەتای مانگی 12ی ئەمساڵدا.
دوایین جار كە ترەمپ سەردانی تەلئەبیبى كرد هەشت ساڵ لەمەوبەر بوو. ئەم سەردانەش دەبێتە یەكەمین سەردانی ناوبراو بۆ قەوارەی زایۆنی لە ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتییەكەیدا.
مانگی پێنجی ئەمساڵ سەرۆكی ئەمریكا هاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەردانی وڵاتانی سعودییە و قەتەر و ئیماراتی كرد بەڵام نەچووە قەوارەی زایۆنی، ئەمەش كاردانەوە و خوێندنەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا بەلام دواتر بەپێشوازیكردنی گەرموگوڕ لە بنیامین نەتەنیاهوو لە واشنتۆن، پشتیوانیی بێمەرجی ئەمریكای بۆ قەوارەكە دووپات كردەوە و ملیاران دۆلاری دیكە هاوكاریی پێشكەش كردن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە