3 رۆژ پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
لە فەڕەنسا باڵیۆزی ئەمریكا بانگێشتدەکرێت و داواى ڕوونکردنەوە لەسەر لێدوانێکى دەکرێت
پەیام
پاش ئەوەی باڵیۆزی ئەمریكا لەبارەی جوولەكەوە هێرشی كردە سەر فەڕەنسا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە باڵیۆزی بانگێشت كرد و هاوكاتیش قسەكانی ڕەت كردەوە.
باڵیۆزی ئەمریكا لە فەڕەنسا رایگەیاند "لە فەرەنسا ڕۆژێك تێناپەڕێت كە جولەكەكان لە شەقامەكاندا هێرشیان نەكرێتە سەر، كەنیسە و قوتابخانەكان زیانیان پێ نەگات و ئەو شوێنە بازرگانیانەی كە جولەكەكان خاوەندارێتی دەكەن، تێكدانیان بۆ نەكرێت".
لە وەڵامدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، "تۆمەتەكانی باڵیۆزی ئەمریكا قبوڵكراو نین. یاسا نێودەوڵەتییەكان پێشێل دەكەن، بەتایبەتی ئەركی دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی دەوڵەتان".
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، باڵیۆزی ئەمریكا بانگێشت دەكەن و پێویستە ڕوونكردنەوە بۆ قسەكانی بخاتەڕوو.
فەرەنسا راشیگەیاندووە، هۆكاری تۆمەتەكان بەهۆی بڕیاری فەرەنسایە بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لە مانگی ئەیلولی داهاتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە