25/08/2025 370 جار خوێنراوەتەوە

ئیرلەندا داوای پێكهێنانی هێزێك بۆ گەرەنتیكردنی گەیشتنی هاوكارییەكان بە غـ.ەززە دەكات

پەیام 

سەرۆكی ئێرلەندا داوای پێكهێنانی هێزێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان بە كەرتی غەززەی فەڵەستین دەكات.

مایكڵ دانیال هیگینز لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕادیۆی فەرمی ئێرلەندا جەختی لەسەر پێویستی كاراكردنی بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان كردەوە.

ئەم بەندە دەسەڵات بە سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەدات بە ڕەزامەندی ڕێژەیەكی دیارییكراوی ئەندامان داوای پێكهێنانی هێزێك بكات بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان، تەنانەت ئەگەر ئەنجوومەنی ئاسایشیش بە بەكارهێنانی ڤیتۆ دژایەتی بكات.

هیگینز كۆمەڵكوژی فەڵەستینییەكانی لە كەرتی غەززە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە بە "قۆناغێكی تراژیدی" لە مێژووی جیهاندا وەسف كرد.

وتیشی: ئێمە لە ساتەوەختێكی نائاساییداین، كە سێ ئەندام لە حكومەتی ئیسرائیل گوێ بە یاسا نێودەوڵەتییەكان نادەن و بە ئاشكرا پێشێلی دەكەن.

سەرۆكی ئێرلەندا كە خۆی بۆ وازهێنان لە پۆستەكەی ئامادە دەكات، جەختی لەوە كردەوە "جیهانی لێپرسینەوەنەكردن" مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموكراسی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڤانس بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل: ئێوە بە چەك و پارەی باجدەرانی ئەمریكی پارێزراون

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: یاداشتەكە بە واتای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران دێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەی دی ڤانس هۆکار بووە بۆ دواخستنى دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دواخرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەخت لە پابەندبوونی ئێران بە مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە دەكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت سووریا دژی لوبنان بەكاربهێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشی توندی كردە سەر ئەو کەسانەى كە دەڵێن بەرانبەر بە ئێران نەرم بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: پێداچوونه‌وه‌ به‌ نه‌خشه‌ و پێگه‌ی هێزه‌كانمان له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ین

سەرەتا