3 رۆژ پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
جگەلە كورد و سوننە؛ بەشێكی پەرلەمانتارانى شیعەش دژایەتی پڕۆژەیاسای حەشد دەكەن
پەیام
پەرلەمانتارێكی عێراقی دەڵێت، لەكۆی 180 پەرلەمانتاری شیعە تەنها 116 پەرلەمانتاریان پشتیوانی لە پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی دەكەن و ئەوانی دیكە دژایەتی دەكەن.
جەواد یەساری، ئەندامی شیعەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وێڕای ئەوەی كورد و سوننە دژایەتی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی دەكەن، بەڵام ناكۆكی ناوخۆیی ناوماڵی شیعە هۆكاری سەرەكییە بۆ تێنەپەڕاندنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی.
یەساری دەڵێت، لە ڕووی یاساییەوە پێویستمان بە نزیكەی 50 پەرلەمانتاری دیكە دەبێت بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی، چونكە كورد و سوننە دژایەتی تەواوی دەكەن و دەنگی پێ نادەن.
بەپێی ئەوەی پەرلەمانتارە شیعەكە رایگەیاندووە، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی ناكۆكی ناوماڵی شیعە لەبارەی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبییەوە بڕەوێننەوە و بەكۆی دەنگی شیعە پڕۆژە یاساكە تێپەڕێنن، بەڵام ئەوە كاتی دەوێت.
پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی یەكێكە لەو پڕۆژە یاسایانەی كە ئەمریكا بە توندی دژایەتی دەكات و لە بارەیەوە هۆشداری بە سەركردەكانی عێراق داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە