15 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆژه‌یاسایه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا
په‌یام
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دامه‌زراوه‌ی زیندانییانی سیاسی، كه له به‌رژه‌وه‌ندی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندایه.
به‌پێی هه‌مواركردنه‌وه‌كه، سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی زیندانییانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق یه‌كده‌خات، كه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 15 له مادده‌ی سێی یاسا هه‌مواركراوه‌كه، ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌نێوان ساڵانی 1963 بۆ 2003 زیندانیكراون، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م هه‌مواره بریتییه له یه‌كخستنی مووچه‌ی زیندانییانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق و ماف و مووچه‌ی زیندانییانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی عێراقی لێدێت.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌ند كراون به جێبه‌جێكردنی یاساكه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش ڕاسپێردراوه بۆ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی دابینكردنی شایسته داراییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە