5 کاتژمێر پێش ئێستا 97 جار خوێنراوەتەوە

ئەورووپا پلان بۆ بڵاوكردنەوەی هەزاران سەرباز لە ئۆكرانیا دادەنێت

پەیام

بۆ دڵنیاییدان لە ئاسایشی كیێڤ، یەكێتیی ئەورووپا پلان بۆ بڵاوكردنەوەی هەزاران سەربازی ئەورووپی لە ئۆكرانیا دادەنێت.

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا لە دیدارێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" ئاماژەی بەوە داوە، پلانێكی زۆر وردیان داناوە بۆ بڵاوكردنەوەی هێزی فرەڕەگەز لە ئۆكرانیا، كە هەزاران سەرباز لە خۆدەگرێت و وڵاتانی ئەورووپا بە پشتیوانیی ئەمریكا بەڕێوەی دەبەن.

ڤۆن دێرلاین باسی لەوە كردووە، هێزەكان سیستەمی كۆنترۆڵكردن و چاودێری و سیخوڕی لەخۆدەگرن و بەشێكن لە دابینكردنی دڵنیایی ئەمنی بۆ ئۆكرانیا لە قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی جەنگی ڕووسیادا. ئەمەش لەلایەن ئەمریكاوە بە تەواوی پاڵپشتی دەكرێت.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، ئەم پلانە لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی ئۆكرانیا و سەركردەكانی ئەورووپادا مانگی ڕابردوو لە كۆشكی سپی تاوتوێ كراوە، بڕیاریشە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە جارێكی دیكە سەركردەكانی ئەورووپا لەبارەی پلانەكە و قۆناغی دوای ڕێككەوتنی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا كۆببنەوە.

جێی باسە ماوەی سێ ساڵونیوە جەنگی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا بەردەوامە، تا ئێستاش مۆسكۆ هەبوونی هەر جۆرە هێزێكی بیانیی لەسەر خاكی ئۆكرانیا ڕەت كردووەتەوە و سوورە لەسەر مانەوە لەو خاكەی داگیری كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا پلان بۆ بڵاوكردنەوەی هەزاران سەرباز لە ئۆكرانیا دادەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو لەسەر سێی بەریتانییەكان ئامادەنین بۆ بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان بجەنگن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زۆرینەی گەنجانی ئەمریكا پشتیوانی لە لایەنە بەرگریکارە فەڵەستینییەکان دەکان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ شكاندنی گەمارۆی سەر كەرتی غـ.ەززە سبەی دەیان كەشتی بەڕێدەكەون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدڕاڵی ئەمریكا: ترەمپ دەسەڵاتی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر هەموو وڵاتاندا نییە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ڕێگری لە بەشداربوونی مەحمود عەباس لە كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پۆڵەندا.. فڕۆكەیەكی ئێف 16 لەكاتی نمایشدا كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكەی گیانیلەدەستدا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێته‌وه‌

سەرەتا