3 رۆژ پێش ئێستا
137 جار خوێنراوەتەوە
سێ ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەى جیاواز لە زاخۆ تۆمارکران
پەیام
بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سێ ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەى جیاواز کەوتەوە و ڕووداوەکان جگەلە زیانى ماددى زیانى گیانى لێنەکەوتەوە.
ئەمڕۆ 6ى 9ى 2025، موقەدەم جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند، کاتژمێر حەوتى بەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی بێرسڤێى ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە و سێ خێمەى ئاوارەکان سووتان.
ڕاشیگەیاند، تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە لەکاتی خۆیدا چوونەتە شوێنی رووداوەکە و هۆکار بوون بۆئەوەى زیانی گیانی لە ڕووداوەکە نەکەوێتەوە.
لەبارەى هۆکارى ئاگرەکە بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ وتى "هێشتا دیار نییە هۆکارەکە چییە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە شۆرتی کارەبایە".
لە لایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 6:45 ی سەرلەبەیانی ئاگر لە بارهەڵگرێکی جۆری (ڤۆلڤۆ) لە نزیک قەسرێن زەر لە زاخۆ کەوتەوە و بەرگریی شارستانی لەبارەی ئەم ڕووداوەشەوە دەڵێت زیانی گیانی نەبووە.
هەر لە زاخۆ و لە ڕووداوێکی دیکەدا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر 6:45 ئاگر بەربووە سەمونخانەیەک لە (تاخێ ئەردەوان)، بەهەمان شێوە خۆشبەختانە لەم ڕووداوەش زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە