6 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی لاتین نیگه‌رانن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له نزیك سنووره‌كانیان
سه‌رۆكی به‌رازیل ناڕه‌زایه‌تی دژی بڵاو كردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ده‌ریای كاریبی ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت بوونی هێزی گه‌وره پشێوی له ناوچه‌كه دورست ده‌كات.
له وتارێكدا كه له ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه‌یی به په‌له‌ی وڵاتانی بریكس كه به‌ڕازیل بانگهێشتی بۆ كردبوو پێشكه‌ش كرا، لولا دا سیلڤا ڕایگه‌یاند "بوونی هێزی چه‌كداری گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان له ده‌ریای كاریبی له‌گه‌ڵ سروشتی ئاشتییانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا ناگونجێت."
هه‌روه‌ها داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی بریكسی كرد له‌ژێر ناوی "به‌رگریكردن له فره‌لایه‌نی" به به‌شداری شی جین پینگ سه‌رۆكی چین، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و سیریل ڕامافۆسا سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشوور.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕازیل له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا له‌دوای هاتنی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بوونی سه‌ربازیی خۆی له ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر كردووه، به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه واشنتۆن سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ به په‌یوه‌ندیداربوون پێیانه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە