19 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی هه‌رێم له به‌غدایه و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش كۆ ده‌بێته‌وه
شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له به‌غدایه و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیش كۆ ده‌بێته‌وه و چاره‌نووسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمیش به هه‌ڵواسراوی ماته‌وه و له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نیه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به پێی زانیاریه‌كان، له‌و كارنامه‌ی به‌ده‌ست وه‌زیره‌كان گه‌یشتووه باسی كاری لیژنه‌كان كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی داهاتی نا نه‌وتی پێكهێنراون، تێدا نییه و مه‌گه‌ر له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه باس بكرێت.
له ئێستادا تیمێكی وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان و لیستی مووچه‌ی مانگی هه‌شت ڕاده‌ست ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ڕێككه‌وتنێكی نوێ له ئارادا نییه، بۆ ڕاده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی و هه‌نارده كردنی نه‌وت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ڕێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بۆ ڕاده‌ستكردنی 150 ملیار دیناری مانگانه‌ی داهاتی ناوخۆ و 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به كۆمپانیای سۆمۆ بۆ هه‌نارده‌كردن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێكی ڕاده‌ست نه‌كردووه و پابه‌ند نییه به جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وشه‌دا حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه مووچه‌ی مانگه‌كانی پێنج و شه‌شی ناردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە