3 رۆژ پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

توركیا بەڵێنی بەردانەوەی بڕێكی زیاتری ئاو بە عێراق دەدات

پەیام 

توركیا بەڵێنی بەردانەوەی بڕێكی زیاتری ئاو بە عێراق دەدات و موقتەدا سەدریش هۆشداری لە پیسبوونی ئاو دەدات.

لە ڕاگەیەنراوێكیدا، عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، بڵاوی كردووەتەوە، پەیوەندیی لەگەڵ لایەنی توركی ئەنجام داوە و لەگەڵیان باسی لەبەردانەوەی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فوڕات كردووە بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی كەمیی ئاو و پاراستنی ڕەوتی ئاسایی دوو ڕووبارەكە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "لایەنی توركی تێگەیشتنی تەواوەتیی لە گرفتەكە ڕاگەیاندووە و بەڵێنی بە لایەنی عێراقی داوە بڕی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكانی وڵاتەكەی لەسەر ڕووبارەكانی دیجلە و فورات بۆ عێراق زیاتر بكات".

وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایشیگەیاند: پەیوەندییەكەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكاندا دێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی عێراق لە ئاودا پێوەی گیرۆدە بووە، بەهۆی ئەو وشكەساڵییەی ناوچەكە بەگشتی و عێراق بەتایبەت بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

لای خۆیشیەوە دوێنێ‌، هەینی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تۆڕی ئێكس هۆشداری لەبارەی پیسبوونی ئاوی وڵاتەوە دا و ئاماژەی بەوە كرد "ناكرێت لە بابەتی مرۆیی بێدەنگ بین".

سەدر هاشتگێكی بە ناوی "ئاوی عێراق لە پیسبوون ڕزگار بكەن" ڕاگەیاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    میدیایه‌كی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    خێزانێكی بە ڕەچەڵەك كورد لە شاری قودس پارێزگاری لە پیشەیەكی كۆن دەكەن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ژن و منداڵەكەم بە هەڵەی پزیشكێك گیانیانلەدەستدا و دادگا کەیسەکەى یەكلاناكاتەوە"

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: هەولێر و بەغداد لەیەکنزیکن و ڕێککەوتن بکرێت مووچەی مانگەکانی 7 و 8 یش دێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكی چەكدارییدا لە توركیا لاوێكی 16 ساڵان دوو پۆلیسی كوشت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌تۆمه‌تی دزینی سندوقی خێرى دوو مزگەوت، سێ كه‌س ده‌ستگیركران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستپێكی وەرزى نوێی خوێندنى ئەمساڵ لە هەرێم 21ى ئەم مانگە دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکان لە خوار 40 پلەوەیە

سەرەتا