09/09/2025 257 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌سیپویا به‌نداوی نه‌هزه‌ ده‌كاته‌وه‌

په‌یام

ئەسیوپیا ئه‌مڕۆ سێشەممە بە فەرمی گەورەترین بەنداوی ئەفریقای کردەوە، پڕۆژەیەک کە کارەبا بە ملیۆنان ئەسیوپیی دابین دەکات بەڵام ناکۆکی لەگەڵ میسر قووڵتر دەکاتەوە.
ئەسیوپیا کە دووەم گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، کە ١٢٠ ملیۆن کەسی تێدایە، بەنداوی گەورەی نه‌هزه‌ی له‌سەر لقێکی نیلی شین دروستکردووه‌ بە بڕی پێنج ملیار دۆلار..

لە بەیاننامەیەکدا ڕاوێژکاری وەزیری ئاو و وزەی ئەسیوپیا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی لە ڕێگەی دانوستانێکی جددییەوە هەوڵدەدات نیگەرانییەکانی وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە بەنداوی نه‌هزه‌ کەم بکاتەوە.
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژە بەوە دەکات کە بەنداوی گەورەی نه‌هزه‌ جێگای شانازییە بۆ ئەسیوپیا، کۆدەنگییەکی دەگمەنە لە وڵاتێکدا کە چەندین ململانێی چەکداری بەخۆیەوە بینیوە، هەندێکیان تا ئێستا بەردەوامن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ئۆرۆمیا و ئەمهارا، کە دووەم گەورەترین ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەیە و هەندێکیشیان کۆتاییان هاتووە..
لەو کاتەوەی بەردی بناغەی دانراوە، پرۆژەکە  ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی میسر بووەتەوە کە بە هەڕەشەیەکی وجودی دەزانێت، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی سەرچاوە ئاوییەکانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فەرماندەکانى ئەمریكا دەترسن شەڕى سەر ئێران لە كۆنترۆڵ دەربچێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڤارێکی بەریتانی: لە مێژووی ئەمریكادا هێزی بێ‌ ستراتیژی وەک ئێستا بوونی نەبووە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هیندستان چاوپۆشی لە كۆمەڵكوژییەكان دەكات و دەبێتە پارێزەری سەرسەختی ئـ.یسرائیل

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئیكۆنۆمیست: تڕەمپ بەرامبەر ئێران خاوەنی دیدگایەكی ڕوون نییە

  • پێش 1 هەفتە

    شاندی دانوستانكاری ئەمریكا و ئێران لە پشوودان و كەمێكی دیكە دەستپێدەكەنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    بەڕازیل.. ژمارەی ئەو كه‌سانەی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ ٤٦ کەس

  • پێش 1 هەفتە

    تڕه‌مپ داوای ناردنه‌وه‌ی دوو كۆنگرێسمان بۆ وڵاته‌ ڕه‌سه‌نه‌كانیان ده‌كات

  • پێش 1 هەفتە

    کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی USS Gerald R. Ford لە یۆنان لەنگەری گرت

سەرەتا